له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی بانتا ئابیده‌ری سنه‌

224
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ خاونكاری ناوه‌ندی مه‌سكونی و تیجاری بانتا ئابیده‌ری سنه‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ی له‌سه‌ركار ئیخراج كرد. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ كاتێك كه‌ كرێكاران چوونه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان، خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ راگه‌یاندنی ئیخراجی ه‌رجه‌م كرێكاران، پێشی به‌ وروودی ئه‌وان بۆ نێو ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ گرت. كرێكاران له‌ ئیداره‌ی كاری رژیم كرد له‌دژی ئه‌م كرده‌وه‌ی خاوه‌نكار سكاڵایان تۆمار كرد و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون. شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ ئیداره‌ی كار پێشیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران گرت و به‌ڵێنیان پێدان له‌ زووترین كاتێدا كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →