له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی ناڕازیی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌

720t
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “ره‌مه‌زان عه‌ره‌ب عامێلی” نوێنه‌ری كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی “ته‌زه‌ره‌” له‌گه‌ڵ دوو كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “موجته‌با میران” و “عه‌لیڕه‌زا نه‌ورۆزی” له‌سه‌ركار ده‌ركران. ئه‌م كرێكارانه‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌دواداچوون بۆ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی خۆیان و هاوكاره‌كانیان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كار، له‌سه‌ر كار ده‌ركران.