له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكاران له‌ شاره‌كانی سنه‌ و شنۆ

380y
راپۆرته‌كان باس له‌ ئیخراجی ١٦ كرێكار له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ شاره‌كانی سنه‌ و شنۆ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئاریا له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٣ی سنه‌، ١٢ كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی شیشه‌بڕی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ بیانووی بێ ره‌ونه‌قی و نه‌بوونی ته‌قازا بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كارخانه‌، له‌سه‌ركار ده‌ركرد. هه‌روه‌ها هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چوار كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پرۆژه‌ی ته‌وسعه‌ و ئاسفاڵت سازی جاده‌ی شنۆ ــــ نه‌غه‌ده‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران. خاوه‌نكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چوار مانگه‌ حه‌قده‌ست به‌م كرێكارانه‌ قه‌رزداره‌. خاوه‌نكار دوای ته‌قازای حه‌قده‌ستی دواخراو له‌ لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان شه‌ڕی كردووه‌ و له‌ كۆتاییدا ئیداره‌ی راه و ته‌رابه‌ری رژیم له‌ شنۆ، له‌سه‌ركار ئیخراجی كردن.