له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٥٠٠ كرێكار لە شاری بۆكان

683
بە هۆی داخرانی کارخانه‌ی سیمان لە شاری بۆكان زیاتر لە ٥٠٠ كرێكار كە لەو كارخانەیە كاریان ده‌كرد، لەسەر كارەكەیان دەركراون.
کارخانه‌ی سیمانی شاری بۆکان كە بەرهەمهێنەری به‌شێک له‌ سیمانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ره‌بی ‌و دەوروبەری بووە و ژمارەیەكی بەرچاو كرێكار لەو كارخانەیه‌دا کاریان ده‌کرد، داخراوه ‌و کرێکاره‌کانی بێکار بوون. به‌ پێی وته‌ی ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ریی ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن کارخانه‌کانی سیمان کارخانه‌ی سیمانی بۆکان، ئه‌م كارخانه‌یه‌ بە هۆی كەمیی بودجە و كەمتەرخەمی خاوەنكار و نەبوونی سووته‌مه‌نیی مازووت داخراوه‌‌ و كرێكارەكانی لەسەركار دەركراون.