هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری كاربه‌ده‌ستانی سپای پاسداران بۆ ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به كاركردی ده‌وڵه‌ت، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ له‌سه‌ركار ئیخراج كران.
به پێی راپۆرتی ماف نیوز، هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئۆستانیی سپای پاسداران له سه‌فه‌رێكدا بۆ ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی سپای پاسدارانه، كاتێك به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك سه‌بارت به كاركردی ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه، ١٥ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌م سازمانهیان له‌سه‌ركار ئیخراج كرد.