له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری كرماشان

556
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٣٠ كرێكاری شاره‌داری كرماشان به‌ بیانووی كه‌مبوودی بودجه‌ و سه‌رچاوه‌ی ماڵی، له‌سه‌ركار ده‌ركران.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگسه‌رای “ئایه‌تۆڵڵا نجومی” شاره‌داری ناوه‌ندی كرماشان كاریان ده‌كرد، له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ به‌ بیانووی كه‌مبوودی بودجه‌ له‌سه‌ركار ئیخراج و بێكار كران. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا ژماره‌یه‌ك له‌ په‌یمانكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ژووری “شاره‌دار”ی كرماشان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.