به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی لووله و نه‌وه‌ردی سه‌فا ١٠ كه‌س له كرێكارانی ناڕازی ئه‌م واحێده به‌رهه‌مهێنانه له‌سه‌ركار ده‌ركران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی لووله و نه‌وه‌ردی سه‌فا رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان به هه‌ڵواسینی راگه‌یاندنێك له نێو كارخانه‌كه‌دا هه‌واڵی ئێخراجی ١٠ كه‌س له كرێكارانی راگه‌یاند. ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لووله و نه‌وه‌ردی سه‌فا كه له رێكه‌وتی ١٢ی مانگی رێبه‌ندان ده‌ستیپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه كه قستی دووهه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران به ٥ رۆژ دواخران له رێكه‌وتی ١٥ی مانگی رێبه‌ندان په‌رداخت كرا. كرێكاران پاش ئه‌م دره‌نگ كه‌وتنه، خوازیاری په‌رداختی زووتر له كاتی دیاریكراوی قستی سێهه‌می مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و تا ئێستا له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌رهه‌مهێنان، خۆیان بواردووه.