له‌قاودانی سه‌نه‌دێكی دیكه‌ له‌ پێوه‌ندی نێوان ئامریكا و ئینگلیس له‌گه‌ڵ داعش

22
رۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌ راپۆرتێكدا، پێوه‌ندی و پێكهاتنی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌لایه‌ن ئامریكا و ئینگلیس و پشتیوانی روونی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ هێزه‌كانی “داعش”ی ئاشكرا كرد.رۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌ راپۆرته‌كه‌یدا، نوسیویه‌تی: “گروپی ئیسلامگه‌رای داعش هه‌رگیز له‌لایه‌ن هه‌مان هێزگه‌لێك كه‌ له‌ ‌پێكهێنانیدا رۆڵی هه‌بووه‌، شكست ناخوات.” ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك به‌سه‌ر قه‌یران و تیكهه‌ڵچوون له‌ سوریه‌، ئامریكا و هاوپه‌یمانانی ته‌نیا پشتیوانی ماڵی و ته‌سڵیحاتیان له‌ گروپه‌كانی ئیسلامگه‌را نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو ئاماده‌ بوون بۆ لاواز كردنی ئه‌رته‌شی سوریه‌، له‌ گروپی “داعش”یش پشتیوانی بكه‌ن.