به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” رایگه‌یاند كه، چه‌ند سه‌د میلیارد دۆلار له داراییه‌كانی وڵات، له ماوه‌ی ٥ تا ٦ ساڵی رابردوودا به تاڵان براوه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م كاتێك هاته سه‌ركار كه ده‌ورانی ته‌ڵایی داهاتی ساڵانه‌ی زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلاریی كۆتایی پێهاتبوو، به جێگه‌ی داهاته زۆر و زه‌به‌نده‌كان، ته‌حریمی ئابووری خه‌ڵكی ئێرانی گه‌مارۆ دابوو