له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی هیركانی بۆ دروست كردنی به‌نداو

137q
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رزیابی سازمانی ژینگه‌ی رژیم هه‌واڵی ره‌زامه‌ندی سه‌رانی رژیمی كۆماری له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی سه‌د هێكتار له‌ دارستانه‌كانی هیركانی بۆ دروست كردنی سه‌دی “شه‌فاروود” له‌ ئۆستانی گیلانی راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر رایگه‌یاند: “له‌ دانیشنێكدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری و به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌خریبی ٩٣ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی هیركانی بۆ دروست كردنی سه‌دی شه‌فاروود له‌ ئۆستانی گیلان ره‌زامه‌ندی كراوه‌.”