له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی گیلانغه‌رب ی كرماشان

548t

دارستانه‌كانی “گیلانغه‌رب”ی كرماشان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی رژیم به‌ره‌وڕووی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ٤٣ هه‌زار هێكتار له‌م دارستانه‌ له‌ناوچوون. هه‌ر ئێستا دوو سێهه‌می دارستانه‌كانی گیلانغه‌رب” له‌ “ویژنان، چله‌، گواور و رودیره، نه‌خۆش كه‌وتوون. ئه‌م شارستانه‌ خاوه‌نی ١٧٥ هه‌زار و ٣٦٩ هێكتار سه‌رچاوه‌ی سروشتی كه‌ ٧٤ هه‌زار و ٩٩٢ هێكتاری، دارستان پێكی دێنێت و چواره‌مین شارستانی ئۆستانی كرماشانه‌ كه‌ خاوه‌نی زۆرترین پووششی جه‌نگه‌لییه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار دارستانه‌كانی گیلانغه‌رب خه‌ریكه‌ به‌ره‌به‌ره‌ له‌ناو ده‌چن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێزی لێكه‌وتۆته‌وه‌.