له‌نێوچوونی ساڵانه‌ یه‌ك میلیۆن شوغڵ له‌ ئێران

594
ئه‌ندامێكی كومیسیۆنی شورای مه‌جلیسی رژیم رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌ قسه‌ و باسێكدا دانی به‌وه ‌داناوه‌ هه‌ر ساڵه‌ یه‌ك میلیۆن پیشه‌ له‌ وڵات له‌نێوده‌چێت.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم هۆكارێكی دیكه‌ی له‌نێوچوونی ئه‌م رێژه‌ له‌ پیشه‌كانی، هاورده‌ كردنی ٧٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن قاچاغی كاڵا له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا ناولێبرد. به‌ وته‌ی ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، رۆژانه‌ زۆربه‌ی پیشه‌كان و واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی وڵات له‌نێو ده‌چن. دوابه‌دوای ئه‌مه‌ هه‌زاران كرێكاریش شوغڵه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ خێڵی به‌رینی بێكارانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زیری كاری رژیم رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان له‌ سوخه‌نڕانیه‌كدا رایگه‌یاند، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی پیشه‌كان له‌ ئێران، پێویستی به‌ سه‌دان هه‌زار میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌گوزاری و هه‌روه‌ها رزگار بوون له‌ ئه‌ڵقه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوورییه‌.