هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپەیمانییەتی ولاتانی عەرەبی به ڕابه‌رایەتی عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، بووه هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان مه‌دره‌سه له‌م وڵاته.
به پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنییۆز” له ماوه‌ی ١٠ مانگی دوواییدا هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان به رابه‌ری عه‌ره‌بستان، بووه هۆی چۆڵ بوونی ٦٠٨ مه‌دره‌سه و له ناو چوونی به ته‌واوه‌تی ٢٥٤ مه‌ده‌ره‌سه له یه‌مه‌ن. ئه‌م هێرشانه هه‌روه‌ها بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه زیاتر له ٦ هه‌زار و ٥٠٠ خوێندكار له‌م وڵاته نه‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ له یه‌مه‌ن، برسییه‌تی و نه‌خۆشیشی له‌م وڵاته ههژارهیی به توندی په‌ره‌پێداوه.