له چاره‌نووسی خۆیندكارێكی دانشگا تاران، دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامییه‌وه زانیاریه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
رۆژی سێشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، “فه‌رشاد ئه‌مینی” خۆیندكاری ساڵی ئاخری رشته‌ی”دێرینه ناسی”دانشگا تاران به دوای ده‌سبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه، زانیاریه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای چوونی بنه‌ماڵه و بهستهگانی ئه‌م خۆیندكاره بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و قهزایییهكانی رژیم، تائێستا وڵامێكی دڵخۆشكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه پێنه‌دراوه‌ته‌وه