له سه‌ر كار ده‌ركرانی كرێكارێكی كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل

70q
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل له لایه‌ن كارفه‌مای ئه‌م كارخانه‌یه‌ له سه‌ر كار ده‌رده‌كرێت.
ئه‌م كرێكاره ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نه‌ كه له به‌‌شی ئاشپه‌زخانه‌ی كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تیی ژماره‌ یه‌كی سنه‌ كاری ده‌كرد، ٢ ساڵ پێشینه‌ی كاری بوو كه له‌م ماوه‌ به بیانووی پڕوپووچ له سه‌ر كار ده‌ركرا. شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كچه‌ كرێكارێكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نیی له شوینی كار تووشی حادیسه‌ هات و له‌ئه‌نجامیشدا گیانی له ده‌ستدا.