زیندانییه‌ك به ناوی “ره‌زا جه‌لالی” خه‌ڵكی شاری كرماشان كه به تۆمه‌تی قه‌تڵی عه‌مد له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه به‌ندكرابوو، دوای ئه‌وه‌یكه حوكمی ئێعدامی بۆدهركرا، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه به‌خشرا.
به پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، ناوبراو پاش ١٠ ساڵ مانه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی سنه رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده قهزایییهكانی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی قه‌تڵی عه‌مد، حكومی ئێعدامی بۆدهركرا و له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه ره‌زایه‌تی پێدار و به‌خشرا. شایانی باسه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كه‌سانی كوژراوه‌وه و به هه‌وڵ و هێمه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و سیاسی، ره‌وتی به‌خشین و لێبوردنی زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام په‌ره‌یسه‌ندووه.