رۆژی سێشه‌ممه لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ كه نزیكه‌ی ١١ ساڵ پێش ئێستا به تۆمه‌تی قه‌تڵی عه‌مد، حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌ركرابوو له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه له حوكمی ئێعدام رزگاری بوو.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م لاوه ٢٣ ساڵ ته‌مه‌نه كه ١١ ساڵ له‌وه‌پێش و له ته‌مه‌نی تازه‌لاویدا كه‌سێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌نی كوشتبوو، بڕیار بوو رۆژی سێشه‌ممه له زیندانی سه‌ڵماس ئێعدام بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه به‌خشرا و له ئێعدام رزگاری بوو. شایانی باسه، ئه‌مه پێنجه‌مین كه‌سی ئێعدامییه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كه‌سانی كوژراوه‌وه له شاری سه‌ڵماس، ده‌به‌خشرێن.