هێزە ئەمنیەتییەکانی كۆماری ئیسلامیی، دوابهدوای دەستبەسەرکرانی لاوێکی خهڵكی شاری بۆکان، بۆ ماوەی چەند سهعات ئازاریان داوە.
سێ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی ئەم شارەیان بەناوی “شۆڕش خاکی”، بۆ ماوەی ٣ سهعات دەستبەسەر کردووە. دەستبەسەر کرانی ئەم لاوە ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی سەرماوەز، بەشێوەیەکی نامرۆڤانه بێڕێزیی پێكراوه و دراوهته بهر لێدان و سوكایهتیپێكردن. بنەماڵەی شۆڕش خاکی، ڕایانگەیاندووە: کە دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە له ناوبراو بە بێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک بووە و بنەماڵەی خاکی، لهدژی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە دادگا سكاڵایان کردووە.پێشتر هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکان چەندین چالاکی سیاسیی و مهدهنی یان بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە بازجویی یان کردوون.