لێدان و سوكایه‌تی پێكردنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی پووششی ئێران

507y
دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ناكۆكی له‌ نێوان ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی به‌رپرسی پێشووی كارخانه‌ی “سه‌نایه‌عی پووششی ئێران” و كرێكاران، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی به‌رپرسی پێشوو، ده‌ستیان به‌ لێدان و سوكایه‌تی پێكردنی به‌ كرێكاران كرد و ٨ كرێكاریان بریندار كرد.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری پێشووی ئه‌م كارخانه‌یه‌ هاورێ له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ئمووری لیباس شه‌خسی رژیم به‌ بریندار كردنی یه‌كێك له‌ نیگابانه‌كان چوونه‌ ناو كارخانه‌كه‌. ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی خاوه‌نكار به‌ چوون بۆ به‌شی ره‌ختكه‌ن، ده‌رگای ره‌ختكه‌ن و كمۆدی لیباسی كرێكارانیان شكاند و سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان بڵاو كرده‌وه‌. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، مه‌ئمورانی رژیم و لیباس شه‌خسییه‌كان له‌گه‌ڵ كرێكاران ده‌رگیر بوون و ٨ كه‌س له‌ كرێكاران بریندار بوون. شایانی باسه‌، خاوه‌نكاری پێشوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ به‌شی خسوسی به‌ ده‌وڵه‌ت، زۆرجار به‌ هێرش بۆسه‌ر ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، كرێكاران ده‌داته‌ به‌ر ئازار و سوكایه‌تی پێكردن.