لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئیمام جۆمعه‌ی جوانڕۆ

ئیمام جۆمعه‌ی شاری جوانڕۆ كه‌ وه‌كوو ئیمام جۆمعه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستنیشانده‌ و  نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌و شاره‌یه‌، به‌ لێدوانێكی چه‌واشه‌كارانه‌ و نابه‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر هۆكاری كێشه‌ی ئابووری په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حیزبه‌كانی دژبه‌ری رژیم درێژ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و قسانه‌ی ئیمام جۆمعه‌ی شاری جوانڕۆ دژ به‌ حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم شتێكی تازه‌ نییه‌ و ئیمام جۆمعه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌رچه‌ند مانگ جارێك بۆ چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدا بردنی پرسی مافخوازانه‌ی كورد، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌و كاره‌ ده‌یانه‌وێت ٤٢ ساڵ گه‌نده‌ڵی و دزی هه‌زاران میلیاردی به‌رپرسان و چه‌وساندنه‌وه‌ كورد و كوشتنی ڕۆژانه‌ی كۆڵبه‌ران و زه‌حمه‌ت كێشان به‌لاڕێدا ببه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ لێدوانێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی دیكه‌دا، “مه‌لا یاسین” و “مه‌لا ڕه‌ستگار مورادی” له‌ ئه‌ندامانی مه‌دره‌سه‌ی زانستی ئایینی شاری جوانڕۆ ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌رپرسانی غه‌یری كورد له‌و شاره‌دا زیاتر له‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان خزمه‌تی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →