بە وتەی بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای ورمێ لە ماوەی ھەشت مانگی رابردوودا لەم پارێزگایە ده‌وری ٨٤٠ کەس بە رووداوی نائاسایی و بە شێوازی جۆراوجۆ گیانیان لەدەست داوە.
“رەسووڵ رەوشەنی” بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی ورمێ بە ئاماژە بەم ھەواڵە وتی: “لە ماوەی ھەشت مانگی ئەمساڵدا ٦٥٩ پیاو و ١٨١ ژن بەھۆی رووداوی نائاساییەوە گیانیان لەدەست داوە و لەو رێژەیەش ١٨ کەسیان بەھۆی خنكان لە ناو ئاو و ١٩ کەسیش بە چەکی سارد (چەقۆ) گیانیان لەدەست داوە. هه‌ڵبه‌ت راپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده‌ی رژیم شمولی كوژرانی كۆڵبه‌ر و كاسبكارانی سه‌رسنوور ناكات كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه ده‌كوژرێن ئه‌و كهسانهیهكه ته‌نها بۆ بژیوی ژیان و تێركردنی سكی برسی ماڵ و مناڵیان روولهم كاره پڕمه‌ترسی یه ده‌كه‌ن و له‌به‌ر نه‌بوونی داهات و كار به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.