به پێی راپۆرته‌كان، سكرتێری یه‌کیه‌تی ژنانی كوردستان رایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له هەزار کچ و ژنی ئیزدی لە دەستی داعشدا ماونه‌ته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو کۆنفڕانسیک له‌ژێر ناوی “پرسی ژنان و رۆڵی ئه‌وان له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌کانی کوردستان و شه‌ڕه داسه‌پاوه‌کان” لە سەنتەری رۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو. لەو كۆنفڕانسەدا باس له قوربانیدانی کچان و ژنانی ئیزدی له جه‌ریانی شه‌ڕی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ داعش کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سكرتێری یه‌کیه‌تی ژنانی كوردستان رایگه‌یاند که دوابه‌دوای داگیركردنی شاری شه‌نگال لەلایەن داعش به هه‌زاران کچ و ژن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به دیل گیران که به‌شێکی زۆریان له‌لایه‌ن که‌سانی خێرخواز و لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه کڕدران و ئازاد کران، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه و سه‌رژمێرییه‌کان ئێستاش زیاتر له هەزار که‌س له‌م كچ و ژنانه هه‌ر له‌ده‌ستی داعش دا ماونه‌ته‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زیاتر له ساڵێك له‌وه‌پێش چه‌كدارانی گروپی داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زای “شه‌نگال” سه‌ر به ئۆستانی نه‌ینه‌وا و داگیریان كرد كه به هۆیه‌وه هه‌زاران هاوڵاتی ئیزدی كه‌وتنه ده‌ستی ئه‌و گروپه، به هه‌زاران كه‌سیان به‌ده‌ستی چه‌كداره‌كان بوونه قوربانی و كۆمه‌ڵكوژ كران، به‌شێكی زۆریشیان ئاواره‌ی چیای شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون و به هه‌زاران ژن و كچی ئیزدی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه وه‌كوو كۆیله له بازاڕه‌كاندا فرۆشران.