مانگرتنی به‌ربڵاوی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

77
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی به‌ربڵاوی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”، چووه‌ نێو چله‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ٤٠مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك، ٥ كه‌س له‌ كرێكاران به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هاوكاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ شاری “ره‌شت”، وتووێژیان كرد. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازی ئیران به‌ره‌ك، خوازیاری په‌رداخت كردنی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و درێژه‌ی چالاكی كارخانه‌كه‌ بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →