مانگرتنی به‌رینی كرێكارانی پۆست له‌ فه‌نلاند

710
مانگرتنی كرێكارانی پۆستی فه‌نلاند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی نوامبره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.
كرێكارانی پۆستی فه‌نلاند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ “په‌رداختی ٣ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی ئیزافه‌ به‌ كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر كاری رۆژانه‌، گواستنه‌وه‌ی كرێكار بۆ هه‌ر شوێنێكی وڵات، كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌زایای پزیشكی كرێكاران، ئیخراجی كرێكاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی پێوه‌ندیدار به‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست به‌ كرێكاران به‌ پێی كاتی دامه‌زراندنیان دوای ئیخراجی كرێكاران، له‌ رۆژی ١٩ی مانگی نوامبره‌وه‌ مانیان گرتووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی فه‌نلاند له‌وانه‌ یه‌كیه‌تی كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ و ئوتوبوسڕانی پشتیوانیان لێكرا.