مانگرتنی به‌رین له‌ فه‌نلاند

408
راپۆرته‌كان باس له‌ خۆپیشاندان و مانگرتنی به‌رین له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ره‌یازه‌تی ئابووری له‌ فه‌نلاند رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان ده‌كه‌ن.
مانگرتنی به‌رین له‌ فه‌نلاند، داخرانی به‌نده‌ره‌كان و په‌روازه‌كان له‌م وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌‌. شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی میللی فه‌نلاند ١٦ په‌روازی ناوخۆی هه‌ڵوشاندۆته‌وه‌. حه‌ره‌كه‌تی قه‌تار و ئوتوبوس له‌ شاری “هێلسێنكی” پێته‌ختی فه‌نلاند راگیراوه‌. سێ هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتیان له‌ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌ له‌خواره‌وه ‌بوونی هه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌تی، مه‌حدودیه‌تی یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست سه‌باره‌ت به‌ ئیزافه‌كاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، كۆتایی بێ ئاكامی و‌تووێژی ده‌وڵه‌ت و یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان بۆ رێكه‌وتنامه‌ی گشتی سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ست و سه‌عات كاری ئیزافه‌، به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی لێكه‌وته‌وه‌.