مانگرتنی تاكسیڕانانی قه‌زوین

856
ژماره‌یه‌ك له‌ تاكسیڕانانی قه‌زوین هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌زبه‌ر و كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان، به‌ هۆی خراپ بوونی ئیستگاكانی موسافربری له‌ قه‌زوین، مانیان گرت.
ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناله‌بار بوونی ئیستگاكانی تاكسیڕانی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌رنامه‌ڕێژیه‌كی ده‌قیق بۆ باشتر كردنی ئیستگاكانی تاكسی كه‌ له‌ قه‌رباڵغ ترین چوارڕاكانی قه‌زوین هه‌ڵكه‌وتوون، به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌ تاكسیڕانان له‌ ئیستگای تاكسی “بیدستان” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.