به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی ئاوایی “نسڵی” سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا، له‌به‌ر كۆن بوونی ساختمانی مه‌دره‌سه‌كان، مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ماوه‌ی دوو رۆژه كه خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م ئاواییه له‌به‌ر كۆن بوونی دیواری مه‌دره‌سه‌كان مانیان گرتووه و دایك و باوكیشیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ده‌چنه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس. لە ماوەی رابردۆوه تا ئێستا، دوو جار دیواری مه‌دره‌سه‌ی ئه‌م ئاواییه رووخاوە و هەرچەند تا ئێستا هیچ كه‌سێك به هۆیه‌وه بریندار نه‌بووه، بەڵام دووپات بوونەوەی رووخانی دیواری حەوشەی مه‌دره‌سه‌كه، گه‌لێك نیگەرانیی بۆ بنەماڵەی ئه‌م خوێندكارانه دروست کردووە