مانگرتنی ده‌یان هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی كه‌وش له‌ ویێتنام

403
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا زیاتر له‌ ٩٠ هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی كه‌وشی “نایك و ئادیداس” له‌ ویێتنام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ یاسای تازه‌ی بارودۆخی سه‌خت و دژواری شوغڵیان مانیان گرت و رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.به‌ وته‌ی كرێكاران، یاسای نوێی كار كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوودا به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، مه‌زایای كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ ئاكامدا توانایی ئه‌وان بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ كاتی بێكاری دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی ٣ ده‌یه‌ی رابردوودا تێكه‌ڵبوونی ویێتنام له‌گه‌ڵ ئابووری سه‌رمایه‌داری جیهانی، بارودۆخێكی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ر كرێكارانی ویێتنامیدا سه‌پاندووه‌. له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی دا نزیكه‌ی ٦ هه‌زار و ٧٠٩ رووداوی شوغڵی له‌م سه‌نعه‌تانه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٦٣٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.