مانگرتنی دوو رۆژه‌ی كاركۆنانی رێگای ئاسنی ناحیه‌ی لوڕستان

500
له‌ ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، كرێكاران و كارمه‌ندانی رێگای ئاسنی ناحیه‌ی لوڕستان له‌ “ئه‌ندیمێشك” تا “دۆروود”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، مانیان گرت.كرێكاران، خوازیاری په‌رداخت كردنی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی دواخراویان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، به‌ڕێوبه‌رانی رێگای ئاسنی به‌ حزوور له‌ نێو كرێكاران به‌ڵێنیان پێدان، حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن. شایانی باسه‌ مه‌ئموورانی ئینتزامی رێگای ئاسنی رژیم به‌ هێرش بۆسه‌ر كرێكاران و كارمه‌ندانی رێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون.