مانگرتنی رانه‌نده‌ی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

692q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی به‌فرانبار، رانه‌نده‌ی مه‌عده‌نه‌كانی “ئه‌لبۆرزی شه‌رقی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رما له‌ بابه‌تی‌ په‌رداخت نه‌كرانی داواكاریه‌كانیان مانیان گرت.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ رانه‌نده‌كان له‌ حه‌ركه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تیدا، ئۆتوبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “ئه‌لبۆرزی شه‌رقی”یان له‌ سێ جادده‌ی ئه‌سڵیی نزیكه‌ بە مه‌عده‌ن راگرت. به‌ وته‌ی كرێكاران: كارفه‌رما سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی قه‌رزی خۆی له‌ شیركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان”، به‌ بیانووی نه‌بوونی بوودجه‌ی دارایی له‌ پێدانی هه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌قه بیمه‌كانیان خۆ دبوێرێت.