مانگرتنی رانه‌نده‌ تاكسیه‌كان له‌ فه‌رانسه‌

27
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ رانه‌نده‌ تاكسیه‌كان له‌ فه‌رانسه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رانه‌نده‌ تاكسییه‌كان بۆته‌ هۆی ناكۆكی جیدی له‌ چه‌ندین شاری فه‌رانسه‌. هێزه‌كانی پۆلیسی دژه‌ شورشی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر رانه‌نده‌ ناڕازییه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ بۆ شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌كار بوو كه‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ رانه‌نده‌كانی لێكه‌وته‌وه‌. ناڕازییان به‌ به‌ستنی شه‌قامه‌كان و جاده‌كان، لاستیكی ئۆتۆمبیله‌كانیان ئاگرتێبه‌ردا. شایانی باسه‌ رانه‌نده‌كان به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی خۆیان و هه‌روه‌ها درێژه‌ی چالاكی “ئوبرپاپ” كه‌ خه‌ده‌ماتی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی شاری له‌ رێگای ئینترنێته‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌، ناڕازیین.