مانگرتنی رانه‌نده‌ تاكسییه‌كانی شاری سنه‌

395y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، رانه‌نده‌ تاكسییه‌كانی شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی به‌نزین و پێداگری له‌سه‌ر ویست و داخوازییه‌ سنفییه‌كانیان، له‌ مه‌یدانی “له‌شكه‌ر”ی ئه‌م شاره‌ مانیان گرترانه‌نده‌ تاكسییه‌كان له‌ جه‌ریانی ئه‌م مانگرتنه‌ به‌ره‌وڕووی ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی، ئینتزامی، فه‌رمانداری و ئۆستانداری رژیم بوونه‌وه‌. له‌ درێژه‌دا له‌ نێو رانه‌نده‌ تاكسیه‌كان نوێنه‌رانێك بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئۆستاندار، فه‌رماندار و هێزی ئینتزامی هه‌ڵبژێردران و ده‌ستیان كرد به‌ وتووێژ. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ‌رانه‌نده‌ ناڕازییه‌كان تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ نوێنه‌رانی ئۆستاندار و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان مۆڵه‌تیان دا مه‌زایا و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته، به‌ شێوه‌ی رێكخراو و سازمانده‌هی كراو، درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →