زیندانیانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له كاردانه‌وه به بازڕه‌سی نائاسایی پێش له مولاقاتی ئه‌وان له ماوه‌ی رۆژانی مولاقاتدا، له حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تیدا له حزوور له سالۆنی مولاقات خۆیان بوارد.
به پێی راپۆرتی هێرانا، ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی ــــ ئه‌منیه‌تی زیندانی ره‌جایی شار له ناڕه‌زایه‌تی به سێ ئیستگای بازڕه‌سی پێش له مولاقات بۆ ئه‌م زیندانیانه له زیندانی ره‌جایی شار، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه كه له حزوور له سالۆنی مولاقات خۆیان بواردووه و مانیان گرتووه. شایانی باسه ئه‌م بازڕهسیانه به‌ده‌نی بوون و به بڕیاری سه‌رۆكی زیندانی ره‌جایی شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.