مانگرتنی زیندانێك له‌ شاری سه‌قز

956
زیندانییەكی به‌ندكراو لە زیندانی شاری سەقز بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەو زوڵم‌وزۆرەی بەرامبەر خۆی ‌و براكانی كراوە، ماوەی 18 رۆژ لێوەكانی خۆی دووریوەتەوە.
ماوەیەك لەمه‌وبه‌ر لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیتلاعاته‌وه‌ هێرش دەكرێتە سه‌ر سێ برا لە گوندی “رۆستەمان”ی سەر بە شاری سەقز ‌و پاش لێدانێكی زۆر هەر سێكیان قاچیان بە فیشەك بریندار دەكەن. پاش ئەم رووداوە یەكێك لە براكان بەناوی “عەبدوڵا شادرەوان” بەهۆی قورسی برینەكەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لەسنە دەگوازرێتەوە‌ و دوو براكەی دیكە بەناوه‌كانی ” حوسێن ‌و زاهید” بۆ نەخۆشخانەی سەقز دەگوازرێنەوە. هێزەكانی ئیتلاعاتی سەقز تۆمەتی هەڵگرتنی كاڵای قاچاغ دەخەنە پاڵ ئەم سێ برا‌یه‌وه‌ و سەرەڕای شایەتیدانی 30 كەس لەخەڵكی گوندی رۆستەمان سەبارەت بە بێ تاوانی ئەم سێ برایه‌، به‌ڵام تا ئێستاش حوسێن لەزیندانی سەقزدا بەندكراوە.