مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستیارانی ته‌خه‌سوسی رادیولۆژی ئێران

360
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌ستیارانی ره‌شته‌ی ته‌خه‌سوسی رادیۆلۆژی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی غه‌یره‌ كارناسانه‌ی زه‌رفیه‌تی ئه‌م رشته‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستیاری، مانیان گرت.ئه‌م ده‌ستیارانه كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، ده‌بێ له‌ ئێمتحانی ساڵانه‌ی باڵای ده‌ستیاری به‌شداریان كردبایه‌، به‌ڵام به‌ مانگرتنه‌كه‌یان و خۆبواردن له‌ به‌شداری له‌م ئێمتحانه‌، سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌كانی ئاموزشی وه‌زاره‌تی بێهداشت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی ناڕازییان، وه‌زاره‌تی بێهداشت به‌ بێ پێكهێنانی ژێرساخته‌ شیاوه‌كان و له‌به‌رچاو گرتنی پێویستی كۆمه‌ڵگا، ده‌ستی داوه‌ته‌ زیاد كردنی زه‌رفیه‌ت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زه‌رفیه‌ت و وه‌رگرتنی یه‌ك كه‌س و ته‌ربیه‌تی ده‌ستیار، پێویستیی به‌ گه‌لێك بوارخۆشكردن هه‌یه‌. به‌ڵام وه‌زاره‌تی بێهداشت هه‌ر به‌و ئیمكاناته‌ و بارودۆخه‌ پێشووه‌، ئاموزشی له‌ ساڵی ٩٤ زیاتر له‌ ٥٤ له‌سه‌د به‌ زه‌رفیه‌تی په‌زیرشی ده‌ستیار له‌ رشته‌ی ته‌خه‌سوسی رادیۆلۆژی درێژه‌ پێداوه‌ كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هیچ چه‌شنه‌ مه‌نتێقێك سازگاری نییه‌.