به پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، یه‌كیه‌تی كرێكارانی نه‌وتی كۆلۆمبیا پاش له‌سه‌ركار ده‌ركردنی به‌ربڵاوی كرێكارانی ئه‌م به‌شه، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی بێ سنووری كرێكارانی راگه‌یاند.
ئه‌م یه‌كیه‌تییه به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه كاتی ده‌ستپێكی مانگرتنی بۆ پێش له رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی مارسی ئه‌مساڵی زایینی به‌رنامه‌ی بۆدارێژراوه جه‌ختی كرده‌وه: به‌م حاڵه‌وه له بواری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه و گرفته حازره كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت وتووێژ بكات. به پێی ئاماره‌كانی یه‌كیه‌تی كرێكارانی نه‌وتی كۆلۆمبیا، تا ئێستا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كرێكاری حه‌وزه‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ركار ده‌ركراون و ئه‌م ئاماره ئیمكانی هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته ٢٥ هه‌زار كه‌س