مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پۆستی ئاڵمان

232y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز” له‌ رۆژی جومعه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شیركه‌تی گه‌وره‌ی خه‌ده‌ماتی پۆستی و ته‌داروكات له‌ ئاڵمان به‌ ناوی “دۆیچه‌ پۆست”، به‌ شه‌پۆلی مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كانی ئاڵمانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.
دوابه‌دوای درێژه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارنی به‌شی سه‌نعه‌ت له‌ ئاڵمان، كرێكارانی شیركه‌تی خه‌ده‌ماتی پۆستی و ته‌داروكاتی “دۆیچه‌ پۆست”یش به‌ با‌نگه‌‌وازی یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌م وڵاته‌، ده‌ورێكی نوێ له‌ مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كانیان ده‌ستپێكرد. به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئاڵمان، كرێكاران له ‌سه‌رتاسه‌ری ئاڵمان له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداریان كردووه‌. شایانی باسه‌، یه‌كیه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی پۆست زیاتر له‌ ١٤٠ هه‌زار شیركه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و خوازیاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌عات كاری و زیاد بوونی ٥ و نیو له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانه‌.