مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆ له‌ له‌نده‌ن

95
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆ له‌ له‌نده‌ن پێته‌ختی ئینگلیس به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری مانیان گرت.كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆ له‌ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، مانگرتنێكی ٢٤ سه‌عاته‌یان وه‌ڕێخستووه‌ و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رینه‌، هاتووچۆی ده‌یان هه‌زار موسافێری، به‌ره‌وڕووی كێشه‌ و گرفت كردۆته‌وه‌. كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆ سه‌باره‌ت به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌عات كاری شه‌وانه‌ كه‌ تازه‌گی به‌وان راگه‌یه‌ندراوه‌، ناڕازیین. ئه‌ندامانی چوار یه‌كیه‌تی دوای شكستی وتووێژه‌كان له‌ لایه‌ن مودیری شیركه‌تی ده‌وڵه‌تیی “له‌نده‌ن ئاندرێگراوند” به‌ ناچار وه‌ك هوشدار مانگرتنێكی ٢٤ ساعه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه‌. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی رانه‌نده‌كانی سرویسی شه‌و كه‌ له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌ سه‌رووی داخوازییه‌كانیان دایه‌، به‌ڵام زیاد كردنی حه‌قده‌ستی سه‌رجه‌م كرێكاران و باشتر كردنی بارودۆخی كاری ئه‌وانیش له‌ ده‌ستوری كاردایه‌. شایانی باسه‌ مانگرتنی ٢٤ سه‌عاته‌ له‌ له‌نده‌ن هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ مانگرتنی ٤٨ ساعه‌ته‌ی كرێكارانی قه‌تارگه‌لێك كه‌ موسافیره‌كانیان له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ غه‌ربی ئینگلیس و ئۆستانی “وێڵز” ده‌گوازنه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →