مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی ریازه‌تی ئابوری له‌ یونان

729
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری دوو و نیو میلیون كه‌سیی له‌ هه‌ر دوو به‌شی ده‌وڵه‌تی و خسوسی یونان، ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و ته‌عتیلی برد.
به‌ هۆی مانگرتنی ٢٤ ساعه‌ته‌، سه‌رجه‌م ئیداره‌ ده‌وڵه‌تی، شیركه‌ته‌كان و ئیداراتی خسوسی، نه‌خۆشخانه‌كان، شیركه‌ته‌كانی كه‌شتیڕانی، هێڵی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی نێوان شه‌هری و ده‌ره‌وه‌ی شه‌هری، بانكه‌كان، مه‌دره‌سه‌ و دانیشگاكان، هه‌واڵنێران و گۆمرۆكاتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی مانگرتوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌كانی ریازه‌تی كێشی ئابوری رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین مانگرتنی گشتی له‌ یونان له‌ ماوه‌ی بیست رۆژی رابردۆوه‌.