مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ توركیه‌

507
به‌ پێی بانگه‌وازی ده‌ركراو، ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌كانی توركیه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی له‌دژی هێزه‌كانی چه‌پ و ئازادیخواز و كوژران و بریندار بوونی زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س له‌ هاوڵاتیانی سوسیالیست و ئازادیخواز، بۆ رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، مانگرتنی سه‌راسه‌ریان راگه‌یاند.
ئه‌م بانگه‌وازه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانی وه‌ك: “كۆنفدراسیونی یه‌كیه‌تییه‌ پێشكه‌وتووخوازه‌كانی توركیه‌، كۆنفدراسیونی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی به‌شی گشتی، ناوه‌ندی موهه‌ندیسین و معماران و ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی توركیه‌” راگه‌یه‌ندراوه‌. كرێكارانی توركیه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م عه‌مه‌لیاته‌ تیرۆریستییه‌ و كوشتاری لاوانی ئاشتیخواز و پێشكه‌وتنخواز كه‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه‌ سازمانده‌هی و پشتیوانیان لێكراوه‌، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان وه‌ڕێخست.