مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ فه‌رانسه‌

48y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌یان هه‌زار كه‌س، جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌كانی ریازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌، مانگرتن و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای بانگه‌وازێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ لایه‌ن دوو سه‌ندیكای كرێكاری و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت، شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی “پاریس” له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، پڕاوپڕ له‌ ئاڵاكانی سوری سه‌ندیكای كرێكاری “كۆنفێدراسیۆنی عمومی كار” به‌ گه‌رایشی چه‌پ بوو. له‌ دوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاریس، “شارڵ دۆگۆل” و “ئۆرلی” له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، مانگرتنی دیده‌بانه‌كان بووه‌ هۆی هاتنه‌خواری په‌روازه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه،‌ زیاتر له‌ ٥٠ له‌سه‌دی په‌روازه‌كان یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ یان به‌ره‌وڕووی دواخران بۆته‌وه‌. له‌ ساختمانی ناوه‌ندی رادیۆ فه‌رانسه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ٦ رادیۆی ده‌وڵه‌تی، به‌ بانگهێشتی سه‌ندیكاكان له‌ ٢٠ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌، مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌یه‌. بۆرجی ئیفێلی پاریس به‌ هۆی مانگرتنی به‌شێك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م گه‌وره‌ترین سه‌مبۆله‌ی جهانگه‌ردی فه‌رانسه،‌ تا ساعه‌ت ٦ی دوانیوه‌رۆ به‌ كاتی فه‌رانسه‌، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌‌ به‌ڕووی ته‌ماشاچیان داخرا.