مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ یونان

638
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران كارمه‌ندانی یونان له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری، ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ بانگهێشتی گه‌وره‌ترین یه‌كیه‌تییه‌ سنفییه‌كانی كاركۆنانی كه‌رته‌ ده‌وڵه‌تی و خسوسییه‌كانی یونان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی “ئالكسیس سپیراس” بۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ له‌ مانگی ژانویه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م مانگرتنه‌ گشتییه‌ داخرانی چالاكی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌ مه‌دره‌سه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، موزه‌كان و دارووخانه‌كان و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی گشتی، سه‌فه‌ری هه‌وایی، ئیداره‌كانی ماڵیات و باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌. هاوكات ٢٥ هه‌زار كه‌س به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون.