مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی له‌ ئێزمیر

37
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی “پێتكیم” له‌ ئۆستانی “ئێزمیر”ی توركیه،‌ دوابه‌دوای رێكه‌وتنی نوێنه‌ری كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئه‌م شیركه‌ته‌، سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی پێهات.به‌ وته‌ی به‌رپرسی یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، به‌ پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مودیریه‌تی كارخانه‌كه‌، كرێكاران له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٦ له‌سه‌دی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌هره‌مه‌ند بوون. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی هه‌زار كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه،‌ زیاتر له‌ ١٠ رۆژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و بارودۆخی شوغلیه‌كه‌یان، مانگرتنیان وه‌رێخستبوو.