مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئێستیم ی پێترۆشیمی ئیلام

410y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی “ئێستیم”ی پێترۆشیمی ئۆستانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راگه‌یاندنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ساعه‌تی كارییه‌كه‌یان، مانیان گرت و ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ساعه‌تی كاری كرێكارانی ئێستیم له‌ ٧ی به‌یانیه‌وه‌ تا ٧ی ئێواره‌، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ پێترۆشیمییه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه‌ی خاوه‌نكار، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانگرتنیان راگه‌یاند. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه یه‌ك رۆژه‌یه‌‌، په‌یمانكار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران له‌ جه‌له‌سه‌یه‌كدا رێكه‌وتن و بڕیار درا تا ساعه‌تی كاری بێته‌وه‌ سه‌ر ره‌واڵی جاران و دوو مانگ له‌ سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانیش، په‌رداخت بكرێت. شایانی باسه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، حه‌قده‌ستی دوو مانگ له‌ سێ مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكاران، په‌رداخت كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →