مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی سامان كاشی

468y
دوابه‌دوای په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی “سامان كاشی” و به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم و خاوه‌نكاران سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كرێكاران سه‌ركه‌ووتوانه‌ كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی له‌ بروجێرد پاش نزیكه‌ی مانگێك ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و راگیرانی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌كه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها نوێ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان، سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه ‌بۆسه‌ر كاره‌كانیان.