مانگرتنی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد

131
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی شاری مه‌هاباد بۆ جارێكی دیكه‌ مانیان گرته‌وه‌.رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌ شوێنی شیركه‌ته‌كه‌ مانیان له‌ كاركردن گرت. كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌ویكه‌ چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌، خاوه‌نكار قه‌رارداده‌كانیانی نوێ نه‌كردۆته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیان بێبه‌شن. مودیریه‌تی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تیش له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م كرده‌وه‌یه‌، ١٥ كه‌س له‌ كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. شایانی باسه‌، موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد هێمای سه‌نعه‌ت له‌ مهاباد به ئه‌ژمار دێت و له‌م مانگانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕوو بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →