مانگرتنی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا

580t
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كرێكارانی نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڵێنی پێچه‌وانه‌ی خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، جارێكیتر مانیان گرت.
له‌ ئاكامی ئه‌م مانگرتنه‌دا، مودیریه‌تی كارخانه رایگه‌یاند رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌زی كرێكاران، په‌رداخت ده‌كات. به‌ڵام كرێكارانی مانگرتوو رایانگه‌یاند: “كاتێك حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانمان په‌رداخت بكرێت، كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌مان دێنێن.” شایانی باسه‌ خاوه‌نكاری نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ته‌نیا له‌ كاتی ناڕه‌زایه‌تی یان مانگرتن، حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌رداخت كردووه‌.