مانگرتنی سه‌رله‌نوێی كرێكاران و كارمه‌ندانی دۆێچه‌پۆست له‌ ئاڵمان

47
كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی سه‌هامی پۆستی ئاڵمان “دۆێچه‌پۆست”، پاش ره‌ت كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و باشتر بوونی بارودۆخی كارییان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌رله‌نوێی مانگرتنیان وه‌رێخست.چه‌ندین ده‌ور مانگرتنی ئه‌م كرێكار و كارمه‌ندانه‌، تا ئێستا چالاكه‌ییه‌كانی دۆێچه‌پۆستی به‌ توندی تووشی گیر و گرفت كردووه‌. شایانی باسه‌، هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ندیكای كارمه‌ندان، گه‌ڵاله‌یه‌كی بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ١٤ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندان به‌ به‌رپرسانی ئه‌م شیركه‌ته‌ پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاله‌یه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌، ره‌ت كرایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →