مانگرتنی سه‌رله‌نوێ كاركۆنانی شیركه‌تی مای فری لینك له‌ به‌نده‌ری كاله‌

53 (1)
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “مای فری لینك” له‌ فه‌رانسه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی شوغڵییان جارێكی دیكه‌ له‌ شاری “كاله‌”، له‌ شومالی ئه‌م وڵاته‌ مانیان گرت.كرێكاران و كارمه‌ندانی ناڕازی به‌ راگیرانی كامیۆنه‌كان له‌ رێگه‌ی تونلی “مانێش”، هاتوچۆیان له‌م تونێله‌ به‌ست. شیركه‌تی مای فری لینك له‌ شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ شیركه‌تی “یورۆتونێل”، خه‌ده‌ماتی رێگائاسنی تونێلی “مانێش”ی ئێرائه‌ ده‌دات كه‌ به‌ شیركه‌تی دانماركی “دی ئێف دی” فرۆشرا. شایانی باسه‌ شیركه‌تی دی ئێف دی كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢ی مانگی ژوئییه‌ كاری ده‌ستپێكردبوو، به‌نیازه‌ نزیكه‌ی دوو سێهه‌م له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی مای فری لینك له‌سه‌ركار ئیخراج بكات. ئه‌م بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →