مانگرتنی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی لوله‌ی سه‌فا

603t

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا” له‌ ساوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازیی رایانگه‌یاند كه‌ خاوه‌نكار له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی سه‌ره‌ماوه‌ز، به‌فرانبار، رێبه‌ندان و جه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵی ئه‌وان خۆده‌بوێرێت. شایانی باسه،‌ ٩٥٠ كرێكاری پیشه‌یی له‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌وه‌پێشه‌وه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌مهێنان، بیلاته‌كلیف و بێكارن.